مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى لە کۆنگرەیه‌كى ڕۆژنامەوانیدا ئامارى كار‌و چالاكیه مرۆییه‌كانى ده‌زگاكه‌ى له ساڵى رابردوودا بلاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، لە ساڵى 2018دا ده‌زگاى خێرخوازىی بارزانى توانیویه‌تى هەشت هەزار و نۆ چالاکی له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان و عێراق ئه‌نجام بدات، كه هاوكارى یەک ملیۆن 800 هەزار و 681 کەسى كردووه، کە ئەمەش بۆ کەس ده‌كاته پێنج ملیۆن 667 هەزار و 508 كه‌س كه به گوژمه‌ى تێچوو له‌و چالاکییانە بریتی بووه له 50 ملیار و 76 ملیۆن 262 هەزار و 206 دینار.
مو‌سا ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند" ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى به پرۆژه‌ى فراوانتر‌و گشتگیرتر پێده‌نێته ساڵى نوێى 2019 بۆ خزمه‌تكردن و گرنگی دان به پرۆژه‌ى ئازیزانى كوردستان كه پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى مانگى سورى ئیماراتى و ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانیی و كۆمپانیاکانى هه‌رێمى كوردستانە، كه ژماره‌ى سودمه‌ندبووان له هه‌ردوو به‌شى ئه‌و پرۆژه بریتیى بووه له 24 هه‌زار 235 كه‌س، كه چاوه‌رێ دەکرێت له ساڵى داهاتوو ژماره‌ى سودمه‌ندبووان بگاته 29 هه‌زار 64 كه‌س كه هه‌موویان منداڵانى بێ دایك و باوكن.
جەختیشی کردەوە، هه‌ر له‌گه‌ڵ مانگى سورى ئیماراتى كه‌یسى تایبه‌ت به كه‌سانى خاوه‌ن نه‌خۆشى درێژ خایه‌ن و به‌ساڵاچووان و بێوه‌ژنان گرنگى پێ ده‌درێت و له‌م رووه‌وه فۆرمیان بۆ دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن مانگى سورى ئیماراتى له رێگاى ده‌زگای خێرخوازیى بارزانى، كه مانگانه هاوكاریان ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها له‌و ساڵدا هاوكارى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و له ناوه‌راست و باشورى عێراقیش هاوكارى خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.