دواى ئه‌وه‌ى دادگاى كه‌ركووك به بریارێكى سیاسى، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى رێبوار تاله‌بانى سه‌رۆكى شه‌رعى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ركرد، دواتر سێ لایه‌نى نێو ئه‌نجوومه‌ن بریاریانداوه دانیشتنێكى فه‌رمی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا، كه یه‌كێك له‌و گوڕانكاریانه‌ش دوورخستنه‌وه‌ى رێبوار تاله‌بانى یه له سه‌رۆكایه‌تى كردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك.
له‌م باره‌وه شێخ بورهان مه‌زهه‌ر عاسی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له سه‌ر لیستى عه‌ره‌بى كشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند له‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له نێوان ئه‌ندامانى یه‌كێتى و به‌ره‌ى توركمانى و عه‌ره‌به‌كان واژوو كراوه بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌ن و دوور خستنه‌وه‌ى رێبوار تاله‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك.
ناوبراو له نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" پێشتر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌كى راوێژییان ئه‌نجامدابوو به مه‌به‌ستى دیاریكردنى رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن بۆ ڕاپه‌راندنى كاروبارى دارایی و كارگێرى و كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشى" زۆربه‌ى ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون كه ره‌شنووسى لێكتێگه‌یشتنى نێوانیان بلاو نه‌كه‌نه‌وه تاكو دانیشتنى فه‌رمى ساز ده‌كرێت، بۆیه لایه‌نه‌كانى نێو رێككه‌وتنه‌كه بریاریان داوه كه یاداشتى رێككه‌تنه‌كه تاكو كاتى ئه‌نجامدانى دانیشتى فه‌رمى بلاو نه‌كه‌ونه‌وه، تاكو سیفه‌تى یاسایی خۆى له‌ده‌ست نه‌دات و بۆ ئه‌و كاته هه‌لبگیرێت كه به كۆى گشتى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
ناوبراو ده‌شلێت" من خۆم له‌گه‌ل ئه‌و رێككه‌تنه‌دا نه‌بووم و به پێچه‌وانه‌ى رێككه‌تنه‌كه بریارماندا له میدیاكان و تۆره‌كانى كۆمه‌لایه‌تى رابگه‌ینم، كه بڕیارى كشانه‌وه‌ى واژووى خۆم داوه‌و هیچ پابه‌ندى ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ش نیم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.