Erbil 13°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 21:09

دادگای که‌رکوک: تا ئێستا ئیمزاى رێبوار تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن یاساییه‌ 

 مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ بێ واژوی رێبوار تاڵه‌بانی خه‌رج ناكرێت
کوردستان TV
100%

له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ بڕیارێكی سیاسی دادگای كه‌ركووك بڕیاری ده‌ستگیركردنى بۆ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرد جگه‌ له‌ یه‌كێتى ناره‌زایى حزب و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ و هاووڵاتيانى كوردیش به‌ پێشێلكردنى مافه‌كانى خۆیانى ده‌زانن

به‌ گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ واژوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن  رێبوار تاڵه‌بانى خه‌رج ده‌كرێت. له‌م رۆژانه‌ چه‌كی مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردوو هێنراوه‌ بۆ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ واژو له‌سه‌ركردنی تاكو مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌ن وه‌ربگرن.

له‌ دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو مانگه‌كانی رابردوو رێبوار تاڵه‌بانی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بردوویانه‌ بۆ بانك،له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌ری بانك له‌كه‌ركووك پێیی راگه‌یاندوون رێبوار تاڵه‌بانی بڕیاری ده‌سگیركردنی هه‌یه‌ ناتوانم به‌ واژوی ئه‌و مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌ن سه‌رف بكه‌م.

دواى ئه‌وه‌ به‌ فشاری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری بانك په‌یوه‌ندی به‌دادگای كردووه‌و دادوه‌ریش پێی گوتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌و بڕیاره‌ به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌بووه‌، بۆیه‌ دووباره‌ دادگا دانیشتنێك ساز بكات ئه‌م بریاره‌ ته‌میز بكرێته‌وه‌.

بۆیه‌ رێبوار تاڵه‌بانى ئیمزای  هێشتا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یاساییه‌،هه‌ردواى بریارى دادگا   ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن مووچه‌كه‌یان بۆ سه‌رفكرا. شایه‌نی باسه‌ له‌ مانگی 12ی ساڵی رابردوو دادگای كه‌ركووك به‌ بڕیارێكی سیاسی دژ به‌ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركردوو سزای شه‌ش مانگ زیندانی بۆ بڕییه‌وه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.