ئه‌ندامێكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی حكومه‌تی ناوه‌ندییه و پێویسته فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هه‌رچی كێشه‌ی سیاسی و تێڕوانین و تێبینی هه‌یه وه‌لاوه بنێن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی: پار ساڵ لەم رۆژەدا ھەموو فراکسیۆنه کوردستانیه‌کانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدا بووین و لەسەر مووچەی فەرمانبەران و پشکی پێشمەرگەو ھەڵەبجەو شایستەی جوتیاران و بودجەی ھەرێم بە گشتی یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بووین و وەرەقەیەکی کوردیمان ئامادەکرد لەسەر داخوازیه‌کانی کورد کە بە پێشنیاری بەندە ئەوەی لێکەوتەوە کە بڕیارێکی پەرلەمان درا بۆ کۆبوونەوەی پێکھاتەکان لەگەڵ حیدر عبادی و پاشان ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتێکەی عێراق کە وەکو نوێنەری کورد بەشداری کۆبوونەوەکە بووم ، لە ئەنجامی چوار کاتژمێر کۆبوونەوە سەرۆک وەزیران بڕیاری سەرفکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی دا بە پێ ی خشتەکانی یاسای بودجە.
داواکارم لە ھاورێکانم لە فراکسیۆنە کوردستانیه‌کان ھەرچی کێشەی سیاسی و تێروانین و تێبنی ھەیە وەلای نێن و خەمی خەڵکی کوردستان بخەنە پێش ھەر خەمێکی تر.
ئەوەی ھەیە لە پرۆژە یاساکە ھەوڵی چەساپاندن و جێبەجێکردنی بدەن و مووچەی فەرمانبەران و شایستەو مافی پێشمەرگەو و شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یاساکەدا جێگیر بکەن بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی ھەرێم لە خەمی پاشەکەوتی مووچە نەمێنن و مووچە ئەرکی دەستوری حکومەتی فیدراڵیە و ماددەی 30 دەستور روونە لەسەر ئەوە بابەتەو پێویستە مووچەی فەرمانبەران جێگیر بکرێت لە یاساکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.