به مه‌به‌ستى په‌له‌كردن له دابه‌شكردنى به‌شه‌نه‌وتى ناوچه سارده‌كان و ئاراسته‌كردنى دوو نوسراو له لایه‌ن قایمقامیه‌تى قه‌زاى شه‌قڵاوه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ماوه‌ى دوو رۆژه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان له‌و سنووره
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى شه‌قڵاوه (جوان ره‌فیق فه‌تحولڵا) رایگه‌یان دواى ئه‌وه‌ى به دوونوسراو داوامان له پارێزگاى هه‌ولێر كرد په‌له بكه‌ن له دابینكردنى به‌شه نه‌وتى سنووره‌كه‌مان "به‌سوپاسه‌وه ماوه‌ى دوو رۆژه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان
هه‌روه‌ها گووتى به هه‌ماهه‌نگى نوێنه رانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان دابه‌شكردنى نه‌وت له سنورره‌كه‌مان قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت له ئێستادا سنوورى ناحیه‌ى بالیسان به كۆتا هاتووه له رۆژانى داهاتوو ئه‌و شوێنانه‌ش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت كه وه‌ریان نه‌گرتووه ئه‌مه‌ش به به گوێره‌ى پسوله‌ى خۆراك ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.