ئه‌ندامێكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت خانه‌نشین بوونی وه‌ك په‌رله‌مانتار ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی پێشووی خۆی.
فورسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی، هەروەک لە سەرەتای بوونمان بە پەرلەمانتار ڕامانگەیاند کە دوای تەواو بوون لە کاری پەرلەمانی، خانەنشین نابین و دەگەڕێمەوە سەر کاری پێشووم، ئەمڕۆ نووسراوی گەڕانەوەمان بۆ زانکۆ کرد‌و پشتیوان بەخودا لە هەر شوێنێک بین بە دڵسۆزی و پاکی خزمەتکاری میللەتی خۆمان دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.