له‌سه‌ر پێدانى كاره‌بای مۆلیده‌ى ئه‌هلی له‌و مانگه‌دا به‌سه‌ر گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانى هه‌ولێر و پاره‌ى نرخی ئه‌مپێری مۆلیده ، قارەمان مەولود سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لەپارێزگای هه‌ولێر به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، خشته‌ى پێدانى كاره‌بای مۆلیده‌ى ئه‌هلی بۆ ئه‌م مانگه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ، رۆژانه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاتژمێر 6:30 ى به‌یانى بۆ 8:30 كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن
لە کاتژمێر 1ی نیوەرۆ تا 1ی شەو کارەبا ده‌بێت خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به‌هاوڵاتیان بده‌ن ، لە کاتژمێر 4ی ئێوارە تا 1ی شەو کارەبای مۆلیدەیان دەبێت ، راشیگه‌یاند له‌كاته‌كانى دی كاره‌بای نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان ده‌درێت
قاره‌مان مه‌ولود راشیگه‌یاند ، لەو گەڕەک و ناوچانه‌ى كاره‌بای نیشتیمانیان نیه ، لە کاتژمێر 4ی ئێوارە تا 1ی شەو کارەبای مۆلیدەیان دەبێت
له‌باره‌ى نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ گه‌ره‌ك و ناوچه‌كانى هه‌ولێر بۆ مانگی 12 قاره‌مان مه‌ولود رایگه‌یاند ، له‌م مانگه‌دا بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌با 41 دیناره ، له‌هه‌ر گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكى دیكه كاتژمێری كاره‌بای مۆلیده جیاوازه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.