له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگادارى گه‌ڕه‌كه‌كانى تۆى مه‌لیك و هه‌واره‌به‌رزه و گۆیژه ده‌كه‌ینه‌وه كه له فیده‌ره‌كانى (42، 40، 43، 44 ،45 ،46، 47، 48 ،48م، گۆیژ، 49) كاره‌با وه‌رده‌گرن به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌یه‌ك له وێستگه‌ى كاره‌باى ئه‌زمڕ بۆ چه‌ند رۆژێك كاره‌با نیشتیمانى نابێت، تیمه‌كانى چاكسازیی وێستگه‌كان سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ن.
كاره‌بای گشتى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى دیكه له‌و ویستگه‌یه‌وه كاره‌با وه‌رده‌گرن تا چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كه، ته‌نیا به‌یانیان ده‌توانرێت كاره‌باى نیشتیمانیان پێبدرێت و ئێواران ته‌نیا كاره‌باى موه‌لیده‌یان ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.