Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 12:08

ژماره‌ی قوربانیانی باڵه‌خانه‌ داڕووخاوه‌که‌ی رووسیا گه‌یشته‌ 37 که‌س

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی
کوردستان TV
100%

ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی له‌ شاری ماگنیتۆگۆرسك باشووری رۆژئاوای رووسیا داڕووخابوو ده‌رهێنراون، گه‌یشته‌ 37 كه‌س

تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانیان له‌و باڵه‌خانه‌ 10 نهۆمیه‌دا كه‌ له‌ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی داڕووخا.

سه‌رۆكایه‌تی دۆخی له‌ناكاو له‌ رووسیا رایگه‌یاند، تا ئێستا ته‌رمی 37 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌رهێندراون.

كاتژمێر 6:00 به‌ كاتی خۆجێیی 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی داڕووخا و زیان به‌ر 48 شوقه‌ كه‌وت كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی له‌ناودا ده‌ژیان. 35 كاتژمێر دوای داڕوخانی ته‌لاره‌كه‌ منداڵێكی ساوا به‌ سه‌لامه‌تی له‌ژێر داروپه‌ردووی ته‌لاره‌كه‌دا دۆزرایه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.