له دوای چه‌ند ساڵێكی زۆر خزمه‌ت كردن به زمانی كوردی و قوتابییانی شاری كه‌ركووك و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، مامۆستا (عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، مامۆستا "عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ره‌شید"، یه‌كێك له شاره‌زایانی رێزمانی كوردی له پرۆگرامی خوێندن، دوێنێ چوارشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ره‌كی ره‌حیم ئاوای شاری كه‌ركوك كۆچی دوای كردووه.
مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان یه‌كێك بوو له مامۆستا خۆشه‌ویست و به تواناكانی زمانی كوردی له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی كوردستانی كوڕان له شاری كه‌ركووك و چه‌ندین ساڵ له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان خزمه‌تی به زمانی كوردی و قوتابییان كردووه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.