سالار عوسمان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستای كوردستان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌نێت ، لە یەکەم پرۆسەی هەڵبژادنەوە، واتە لە ساڵی 1992 ەوە تا ئێسستا، یەکێتیی نیشتیمانی ڕازی نییە بە ئەنجامی هەلبژاردن و ئیتر دەبێ ئەو دەردە کۆتایی بێت ، زەمەنی تاڵی پەنجا بە پەنجا گوزەشت.
سالار عوسمان ڕاشیگه‌یاندووه ، یەکێتی ئەگەر پێیوایە زیاتر لە ئیستحقاقی دەنگی خۆی وەربگرێت قازانج دەکات، ئەوا وانییە و من پێموایە ڕازیبوون بە ئەنجامی هەڵبژاردن و سینگفراوانیی دیموکراسی لە قازانجی یەکێتیی نیشتیمانی دایە، نەک پێچەوانەکەی.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پارتی دەبێ پەلە بکات لە پێکهێنانی حکومەت، چونکە براوەی یەکەمە و بەرپرسیاریه‌تى له‌ئه‌ستۆیه
سالار عوسمان ڕاشیگه‌یاندووه ، یەکێتی هۆکاری گرفتی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و دەبێ خۆی لەگەڵ واقیعی نوێ و دەنگەکانی هەڵبژاردن ڕابێنێت و واز لە تێکەڵکردنی وەرەقەکان بێنێت.
له‌كۆتادا سالار عوسمان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هەر حزبێک کە دێتە نێو حکومەت، دەبێ بەرپرسیاریه‌تی وەئەستۆ بگرێت و بەکورتی نابێت بە ڕۆژ حوکمڕان و بە شەویش موعارەزە بێت و حکومەتی وڵات بنکۆڵ بکات ، دەبێ هەموو لایەک بیر لە باشترکردنی ڕەوشی سیاسی کوردستان و ژیانی هاوڵاتیان بکەنەوە و بە کورتی دەبێ هاوڵاتی سەنتەر بێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.