به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه و ماڵپه‌رى زه‌مان ئه‌لحه‌ده‌س، هێزێكى سه‌ر به عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا له 26ى كانوونى یه‌كه‌م 2018، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووى عێراق و له ماڵه‌كه‌ی ده‌ریان كردووه‌و ڤێلاكه‌یان لێ سه‌ندۆته‌وه، دوای رووداوه‌كه‌ش عه‌بادى داواى كردووه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ ببێت.
دوای رووداوه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادى له رۆژى چوارشه‌مه 2ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2019، دانى به‌وه‌دا نا كه هێزێك له پاسه‌وانانى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و ئه‌ویش ڕێوشوێنه‌كانى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى ده‌ست پێكردووه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له زه‌مان ئه‌لحه‌ده‌س باس كراوه ئه‌و هێزه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى له ماڵه‌كه‌ى ده‌ركردووه، له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوى ئازاد سه‌رپه‌رشتى كراوه، دواى ئه‌وه‌ى عه‌بادى له ماڵه‌كه‌ى ده‌رده‌كرێت بۆ شوێنێكى نادیار ده‌بردرێت و هاوكات سه‌رچاوه عێراقییه‌كان دووپاتیان كردۆته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى داواى كردووه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ ببێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه به‌رپرسى ئه‌و هێزه‌ى عه‌بادیان له ماڵه‌كه‌ى ده‌ركردووه كورد بووه‌و ناوى ئازاده، ئازاد كوردێكه خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره‌و كه‌سوكاره‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌ژین و به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدییه .
ناوبراو له ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو و له شه‌رى یه‌كه‌مى كه‌نداو (عێراق و ئێران) سه‌ربازى سوپاى عێراق بووه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به دیل گیراوه، له به‌ندیخانه‌كانى ئێران له عه‌ره‌به شیعه‌كانى عێراق نزیك بۆته‌وه و دواى ئازادبوونیشى بووه‌ته نزیكترین و باوڕپێكراوترین كه‌س له لاى عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئێستاش سه‌رپه‌رشتى كاره ئه‌منى و به‌شێك له كاره‌كانى دیكه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.