شه‌وی رابردوو بارهه‌ڵگرێك له شاری به‌غدا خۆی به به‌رزه پردێكدا كێشا و پۆلیسی هاتوچۆش شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه سزا ده‌ده‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا رایگه‌یاند: بارهه‌ڵگرێك كه باره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رزایی تۆنێلی پۆلیس له به‌غدا هاوتا نه‌بووه ،خۆی كێشاوه به به‌رزه پرده‌كه‌و زیانی پێگه‌یاندووه.
پۆلیس ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه رێگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك داخراوه‌و شوفێره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆوه هه‌موو رێكارێكی یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.