جه‌نگی هێلكه و ئارد فیستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه له ئیسپانیا، رۆژی 28ی دیسه‌مبه‌ر له شاری ئه‌لیكانتی به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
چه‌كی ئه‌م جه‌نگه هێلكه و ئارده و ته‌نيا پیاوان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌م جه‌نگه رێوره‌سمێكی كۆنه و بۆ 200 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، تێیدا ژماره‌یه‌ك پیاو شۆڕشێك هه‌ڵده‌گیرسێنن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ده‌ست به‌سه‌ر شاردا ده‌گرن، چه‌ندین یاسای پڕوپووچ داده‌ڕێژن و له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكردنی یاساكانیان پاره به هاووڵاتیان ده‌بژێرن، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن شار پاك بكه‌نه‌وه له‌و گه‌ڕه‌لاوژه و بێسه‌روبه‌رییه..دواتریش ئه‌و پاره‌ی له سزای سه‌رپێچییه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه ده‌درێت به كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كانی شاره‌كه.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.