سەرپەرشتیاری گشتی په‌نابه‌ران له هەرێمی كوردستان رایگەیاند منداڵێك لە قوبرس لە خێزانەكەی دابڕاوە و تەنیا لە زمانی کوردی تێدەگات.
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: به‌پێی به‌دواداچوونی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌مان له قوبرس، منداڵێكی كوردی ته‌مه‌ن دوو تا سێ ساڵ له خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه. منداڵه‌كه چه‌ند رۆژێكه دۆزراوه‌ته‌وه و ئێستا له سه‌نته‌رێكی بێ سه‌رپه‌رشتان دانراوه، قسه به‌باشی نازانێ و ته‌نیا له زمانی كوردی تێده‌گات.
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌پێناو به‌زوویی دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی، وێنه‌ی منداڵه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه ده‌كه‌ن، هه‌رچی زووه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان كارئاسانیان بۆبكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدا دانراوه.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستانەوە بە هەزاران كەس بە رێگای توركیا و قوبرس و بەشێك لە وڵاتانی دیكە، بە یاسایی و نایاسایی بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.