Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 16:17

وەزیری دەرەوەی عێراق: لەگەڵ هەرێمی کوردستان گومرگمان یەکخستووە

قەتەر ئامادەیە لەگەڵ عێراق کاربکات
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند: لەگەڵ هەرێمی کوردستان گومرگمان یەکخستووە و  لەبارەی پابەندبوونی عێراق بەو گەمارۆ ئابوورییانەی ئەمریکا لەسەر ئێرانی داناون، ده‌ڵێت: چەندین پێشنیاز هەن و لەگەڵ لایەنی ئێرانی خراونەتەڕوو.

محەمەد حەکیم، وەزیری نوێی دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وەزیری دەرەوەی قەتەر هاتە عێراق، ئامادەیە لەگەڵ عێراق کاربکات نەوەک بۆ ئەوەی رۆڵیان لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان هەبێت، بەڵکو پڕۆژەیەکی خستەبەردەممان، کە پێی دەگوترێت ترانزێت، ئەوان کاڵایەکی زۆر لە تورکیاوە هاوردە دەکەن، ئێستا دەیانەوێت ئەو کاڵا تورکیانە لەڕێگەی عێراقەوە هاوردە بکەن؛ لە تورکیا و دواتر بەسرە بۆ قەتەر بگوازرێتەوە، کە رێگەیەکی کورتە، کێشە لای ئێمە ئەوەبوو لەنێوان ئێمە و هەرێمی کوردستان گومرگی یەکگرتوومان نەبوو، ئێستا لەگەڵ هەرێمی کوردستان گومرگمان یەکخستووە، پشت بەخودا پرۆسەی ترانزێت بۆ گواستنەوەی کاڵای تورکیا بۆ قەتەر لەڕێگەی عێراقەوە دەستپێدەکات، بەمنزیکانە سەردانی قەتەر دەکەین ئەو بابەتە تاوتوێدەکەین.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی پابەندبوونی عێراق بەو گەمارۆ ئابوورییانەی ئەمریکا لەسەر ئێرانی داناون، گوتی “چەندین پێشنیاز هەن و لەگەڵ لایەنی ئێرانی خراونەتەڕوو. یەکەم خاڵ ئەو سزا یان گەمارۆیانە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە؛ یەک لایەنە و نێودەوڵەتی نییە، ئێمە پێوەی پابەندنین، هەروەها نەوت لە ئێران هاوردە ناکەین، بەڵام ئێمە پەیوەندی گازمان لەگەڵ ئێران هەیە و پەرەشی پێدەدەین، هەروەها پەیوەندی گەشتیاریشمان هەیە، گەشتیار ئایینی.

عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكراشیكرد، ئەو هەواڵانە دوورە لەراستییەوە كە ترەمپ بێ ئاگاداركردنەوەی عێراق هاتبێتە بەغدا و ئەنبار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتژمێر 9ی بەیانی ئەو رۆژەی كە ترەمپ شەوەكەی هاتە بەغدا ئاگاداركراینەوە كە سەرۆكی ئەمریكا دێتە عێراق.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، عادل عەبدولمەهدی رەتیكردۆتەوە كە لەبنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەناوخێمەدا  چاوی بەترەمپ بكەوێت.
 
حەكیم باسی لەوەشكردووە، كە ترەمپ سەردانەكەی خێرابووە و چەند خولەكێك لەو بنكە سەربازییە ماوەتەوە و هەروەها داوای كردووە بۆ 10 خولەك چاوی بەسەرۆك وەزیرانی عێراق بكەوێت لەكۆتایدا عادل عەبدولمەهدی ئەوەی رەتكردۆتەوە.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا سەردانی عێراقی كرد و دواتر چویە بنكەی سەربازی وڵاتەكەی لەئەنبار و بێ ئەوەی چاوی بەبەرپرسانی عێراق بكەوێت گەڕایەوە ئەمریكا ئەوەش كاردانەوە و نارەزایەتی لایەنە عێراقییەكانی لێكەوتەوە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.