Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 00:12

هۆڵەندا لە هاوکاریکردن و مەشقکردنى پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

هۆڵەندا: هێشتا شەڕى دژی داعش کۆتایی نەهاتووە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا راگەیەندراوێک لەبارەی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019 بڵاو کراوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی هۆڵەندا کۆتایی بە ئەرکی خۆیان لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا دەهێنن.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لە هاوکاریکردن و مەشقکردن بە پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبێت، چونکە هەروەک بێیلیڤڵد سخاوتنی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ”هێشتا شەڕى دژی داعش کۆتایی نەهاتووە“.

هۆڵەندا وڵاتێکی ئەوروپییەو بە چوار فڕۆکەی جۆری F16، بەشداریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی کردووە و ئێستاش ئەو فڕۆکانە بۆ کاری دیکەی هاوپەیمانیی ناتۆ، دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.