رۆژنامه‌ی "حوریه‌ت"ی توركی، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كرد ، كه له بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، فه‌رمانی لادانی ئیسماعیل مه‌تین ته‌مه‌ل فه‌رمانده‌ی هێزی دووی سه‌ربازی توركیا و به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرینی دەركرد.
رۆژنامه‌كه وتیشى" دوو هۆكار هه‌ن بۆ لادانی مه‌تین ته‌مه‌ل، كه هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی رووبه‌رووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه، ئیسماعیل مه‌تین ته‌مه‌ل داوای كردووه ناوی دوو كه‌سایه‌تی زیاد بكه‌ن، كه یه‌كێك له‌وان ناوی باروت بووه و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بووه، كه ئه‌ویش شوێنه‌كه‌ی گۆردراوه و پێشتر له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان نه‌خستووه‌ته ناو لیستی خه‌ڵاتكردن، بۆیه مه‌تین ته‌مه‌ل بڕیاری داوه له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی رووبه‌رووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه به‌شداری نه‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغانی تووڕه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.