كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایگەیاند، دەیانەوێت لە سێ ساڵی داھاتوودا قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا هەروەها قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییە چڕەکان بۆ 10 بۆ 12 ھەزار بەرمیل زیاد بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆمپانیای دانە غاز بڵاویکردووەتەوە، سەرقاڵی ھەڵکەندنی چەند بیرێکن لە ھەردوو کێڵگەی كۆڕمۆر و چەمچەماڵ، ھەروەھا بەنیازن کۆمەڵێك پلانی فراوانکردن جێبەجێ بکەین، ھەروەھا دەیانەوێت لە میانی سێ ساڵی داھاتوو قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان بۆ 10 بۆ 12 ھەزار بەرمیل نەوتی بە بەراورد بە سێ ساڵی داھاتوو لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکەین.
ههر له راگهیهندراوهكهدا هاتووه کە بڕی ئەو پارەیەی کە کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم لە میانی ساڵی 2018 وەریگرتووە دەگاتە 322 ملیۆن دۆلار و پشکی دانە غاز لەنێوییدا، 113 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و ھیچ پارەیەکى دواکەوتووی کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم لەسەر ھەرێمی کوردستان نییە، چونکە ھەموو شایستە داراییەکانی خۆی بەڕێکی وەردەگرێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز، پاتریک ئاڵمان وارد لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە ئەو بڕە پارە کاشەی کە کۆمپانیا لە بڕی کردەوەکانی وەریگرتووە بەدەستھێنانێکی گەورەیە و کاردەکاتە سەر کارەکانیان بۆ فراوانکردنی پتر. لە ھەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕە پارەی خۆیان بەبێ دواکەوتن وەردەگرن، ئەمەش وایان لێ دەکات متمانەی زیاتریان ھەبێت بۆ جێبەجێکردنی وەبەرھێنانی داهاتوو کە دەیانەوێت لە رێگەیەوە بەرھەمیان بگەیەنینە دوو ھێندە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیاکە بەمدواییانە رایگەیاندبوو، بەھۆی بوونی پڕۆژەی فراوانکردن و گەشەپێدان کە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێی کرد بڕی بەرھەمھێنانەکەی زیادیکردووە و ھەڵکەندنی بیری بەلسەم 8 کۆتایی ھاتووە و کۆی بەرھەم دەگاتە 70 ھەزار بەرمیل نەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.