پۆلیسی پارێزگای دھۆك دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی دزینی پارە و زێر راگهیاند دانیان بە تاوانەكەدا ناوە، بهڵام بهشێك له پارهكهیان خهرج كردووه.
موقەدەم ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو كەس لەسەر دزینی پارە و زێڕ لە شاری دھۆك دەستگیر كران، ھەردووكیشیان دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.
گوتیشی: ئەو کەسانە پارە و زێڕەکانیان لەناو قاسەیەك دزیووە و ھەردوو تۆمەتبارەكەش خەڵكی شاری دھۆكن، پێشتریش قاسەیەكی دیكەیان دزیووە كە پارەی تیادابوو، هەروەها بەشێك لەو پارەیەی دزیوویانە خەرجیان كردووە و ئەوەی دیكەش بۆ خاوەنەكان دەگێڕینەوە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك باسی لەوەشکرد، ئەوەشی خستەڕوو: دوای دزینی قاسەكەیان بردووەتە چیای گارە و لەوێ شكاندوویانە،پاش بەدواداچوونێكی ورد توانرا شوێنەكەیان ئاشكرا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.