ن/ به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن
فه‌یله‌سوفی به ناوبانگی چینی لاوتسۆ ده‌لێ: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت له دوایانه‌وه بڕۆ.
گه‌ر شی كردنه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییانه بۆ ئه‌و ووته‌یه بكه‌ین و ئاوێته‌ی به‌رپرسیاریه‌تی له په‌روه‌رده و فێركردن دا بكه‌ین كه بێگومان په‌روه‌رده و فێركردن به‌ردی بناغه و ھه‌نگاوی یه‌كه‌می پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگایه.
ده‌پرسین ئایا ئێمه ھه‌موومان ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیمان ھه‌یه له كه‌ناڵه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن توانیومانه ماف و ده‌ستكه‌وت كه له ئه‌نجامی به‌رپرسیاریه‌تیمان ھه‌مانه بخه‌ینه دواوه‌ی خه‌ڵكانی تر ؟ یانیش بۆخۆمان پاوانمان كردبێ و ناز و منه‌تیش به سه‌ر خه‌ڵك بكه‌ین ؟ بێگومان وه‌ڵام بۆ خوێنه‌ری به‌رێزه !
ھه‌موومان ده‌زانین به‌رپرسیاریه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن له ھه‌موو پرسه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا جیاوازه و به‌ڵكو ھه‌ستیاریه‌تی و كاریگه‌ری ئه‌و پرسه بۆ چه‌ندین ساڵ شوێنه‌واری باشی و خراپی جێ ده‌ھێلێ له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه، ساده‌ترین نموونه كه ده‌بێ پاپه‌ند بین ئێمه پێش خه‌ڵكانی تر ، چونكه رێنمایی و ڕێ و شوێن و بنه‌ماكان لای ئێمه ده‌رده‌چن مه‌به‌ستم له ووشه‌ی ئێمه : ھه‌موومان له (وه‌زیری په‌روه‌رده و ڕاوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و یاریده‌ده‌رانی به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و شاره‌زا و سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌كانه) . رێنماییه‌كان ده‌رده‌كه‌ین تا له خواره‌وه جێ به‌جێ بكرێن و پاپه‌ند بن پێه‌وه و به سه‌ر خه‌ڵكانی تر پراكتیزه بكرێ بۆ نموونه وه‌رگرتنی قوتابی له قوتابخانه‌كانی به ئینگلیزی ده‌خوێنن و یان سیسته‌می خوێندن زمانی ئینگلیزیه و یان نموونه‌ییه‌كان و یانیش ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه به پێی رێنماییه‌كان وه‌رگرتنی قوتابی رێكخراوه وه‌كو به‌رزترین نمره و تاقیكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن و شوێنگه‌ی جوگرافی وه‌رده‌گیرێن كه له ھه‌ولێر چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك ھه‌ن له بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی ودواناوه‌ندی ھه‌موو خه‌ڵكانێك حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان له‌و قوتابخانانه بخوێنن، به ھه‌مان شێوه له شاره‌كانی سلێمانی و دھۆك و گه‌رمیانیش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ھاوشێوه ھه‌یه.
ئایا ھه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن به پێی رێنمایی و بنه‌ماكانی وه‌رگرتن وه‌رگیراون كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه گشتاندنی بۆ كراوه بۆ جێ به‌جێ كردن؟ یانیش نه‌خێر؟
ئایا ئێمه كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده منداڵه‌كانی خۆمان سه‌پاندووه به سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه كه وه‌ربگیرێن یانیش كامه‌مان منداڵه‌كانمان له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی وه‌رگرتن یان ھه‌مان پێوه‌رن یانیش پۆسته‌كانی خۆمان قۆستۆته‌وه و پاوان و قۆرخمان كردووه بۆ وه‌رگرتنی منداڵی خۆمان له‌و قواتبخانانه به‌ده‌ر له ھه‌موو پێوه‌ر و رێنماییه‌ك كه منداڵی تری گه‌ڕه‌ك یان شوێنگه‌ی جوگرافی زۆر شایسته‌تره و مافی ئه‌وانه وه‌ربگیرێن ، كه‌چی ئێمه پێشێلی ئه‌و مافه‌ی ئه‌و منداڵه‌مان كردووه له پێناو منداڵی خۆمان كه بێگومان ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ھه‌موو پڕه‌نسیپ و دیسپیلینی كارگێڕی و به‌رپرسیاریه‌تی و دادپه‌روه‌رییه، چونكه تا ئێمه له‌و پۆستانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی په‌روه‌رده بین ھه‌موو قوتابیه‌ك منداڵی ئێمه‌یه ھه‌موو قوتابیان چاوه‌ڕێ و داواكارن له ئێمه تا به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری مافه‌كانیان وه‌ربگرن و جیاوازی و ھه‌ڵاوێركردن نه‌كرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی متمانه و دڵنیایی قوتابییان و كه‌س و كاریان به په‌روه‌رده پته‌و بێت پێویسته منداڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی په‌روه‌رده به گشتی له قواتبخانه ئاساییه‌كان بخوێنن نه‌وه‌ك له قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و جیاواز و به ده‌ر له ھه‌موو پێوه‌ر و رێنماییه‌ك ئه‌مه‌ش ده‌بێته دابڕانی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه له یه‌كتری قوتابخانه‌كان و په‌روه‌رده بێ ده‌بن له پشتگیری و پاڵپشتی و متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه كه ھه‌رگیز نابێ ڕووبدات ئه‌گه‌ر نا دڵسۆزی و دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگه بوونی نامێنێ ، یه‌كێك له بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه ماف بدرێته‌وه ھه‌موو خاوه‌ن مافێك.
بۆزیاتر دڵنیایی قوتابیان و كه‌س وكارییان به زه‌رووری ده‌بینم ووردبینی یه‌كی وورد و بێ لایه‌ن ، له‌لایه‌ن كه‌سانی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆر و دڵسۆز به‌داوداچوونی بۆ چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی قوتابیان بكرێ له‌و جۆره قوتابخانانه كه له سه‌ره‌وه باسم كرد و به به‌رده‌وامی و ساڵانه بۆ پته‌و كردنی زیاتر په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی په‌روه‌رده‌یی له كۆمه‌ڵگه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.