په‌یجی ترافیك ئێف ئێم له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردیته‌وه ، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2-1-2019 ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی (پاسی نیسان، تاكسی كرۆلا) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاپه‌ڕین- سلێمانی) له‌به‌رده‌م ماجدی مۆڵ ڕوویدا.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ملازمی یه‌ك (فه‌رمان سابیر) ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ له‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌وه به (ترافیك ئێف ئێم)ی ڕاگه‌یاند: هێڵكاریمان بۆ ڕوداوه‌كه كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ بێ ئاگایی شۆفێری ئۆتۆمبێلی پاسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلی تاكسیه‌كه‌داو به‌وهۆیه‌شه‌وه، خستویه‌تیه خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خۆشبه‌ختانه جگه له‌زیانی مادیی، زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.