به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆفیسی پارێزگای ھه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، له چه‌ند رۆژی دابێ، پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری له سنووری پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و ژماره‌یه‌ك بنكه به ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه.
عه‌لی قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆفیسی پارێزگای ھه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه: له چه‌ند رۆژی دابێ، پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری له سنووری پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و ژماره‌یه‌ك بنكه به ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه، تا بتوانن خۆیانی لێ تۆمار بكه‌ن و به‌شداریی ئه‌و پڕۆسه گرینگه بكه‌ن.
ده‌شڵێت: پڕۆسه‌كه ئه‌مجاره ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه پێشتر به‌شدارییان نه‌كردبوو، ھه‌روه‌ھا ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یش كه به‌شدارییان كردووه و كارتی كۆمسیۆنیان ون كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش كه ته‌مه‌نیان ئێستا له ڕووی یاساییه‌وه گونجاوه بۆ ده‌نگدان، ھه‌ر ده‌نگده‌رێكیش ئه‌مجاره به‌شداری نه‌كات، ھه‌ر ھه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه بچێت، مافی ده‌نگدانی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.