Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 14:37

هێمن هه‌ورامی : ده‌بێت په‌له‌ بکرێت له‌پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند
کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌ته‌لاری په‌رله‌مانى كوردستان فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ره‌وشى ئێستای هه‌رێمى كوردستان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا 
له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا  هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان  ڕایگه‌یاند ،   ده‌بێت په‌له‌ بكرێت له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 

ڕاشیگەیاند هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت ووتیشى  دەبێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و داواشیکرد لایەنەکان بەبێ بیانوگرتن بەشداربن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.

هێمن هه‌ورامی داواشی لە لایەنە سیاسیەکان کرد بەبێ بیانوگرتن لە یەکدی و بەئامانجی بەهێزکردنی کوردستان پەلە بکەن لە دانانی بەرنامەیەک بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە پێناو باشکردنی گوزەرانی ‌هاوڵاتیان.

شوان عزیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.