عه‌مید یه‌حیا ره‌سول ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراق رایگه‌یاندووه: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه له سووریاوه ده‌كشێنه‌وه ناچنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵكو ده‌چنه هه‌ولێر. ره‌نگه دواتر له هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا یان ناوچه‌كانی دیكه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، باسی له‌وه كرد كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریاوه به رێگای هه‌ولێر به‌واتای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق نایه‌ت و ئه‌مریكا سه‌ربازانی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له عێراق جێگیر ناكات.
تا ئێستا هیچ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی واشنتۆنه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بۆ چۆنییه‌تی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.