Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 05:42

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سامانی خۆی بۆ دەستەی نەزاھە ئاشکراکرد

لە راگەیەندراوێکدا
کوردستان TV
100%

عادل عەبدولمەھدی یەکەم بەرپرسی باڵای عێراقە فۆرمی ئاشکراکردنی سامانەکانی لە دەستەی نەزاھە پڕکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی نەزاھەی عێراق روونیکردووەتەوە کە فەرمانگەی خۆپاراستن لە دەستەکە فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی تایبەت بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی وەرگرتووە و بەمەش دەبێتە یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق کە لە ئەمساڵدا (٢٠١٩) کە سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکرابکات.

دەستەی نەزاھەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ھەستاون بە وردبینیکردن لەو فۆرمەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەستەکە و تۆمارکراوە و کۆبۆنی وەرگرتنی بۆ پڕکردووەتەوە بەپێی ئەو رێوشوێنانەی لە لایەن دەستەی نەزاھەوە دەگیرێتە بەر. 


سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.