به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، كه‌ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن میدیا عێراقییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه: رۆژی چورشه‌ممه 26-12-2018 هێزێكی پاسه‌وانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وزو ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان قوفڵ داوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه كه دوای رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه‌و پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییان نه‌كردۆته‌وه و بابه‌ته‌كه‌یان بۆ روون نه‌كردوونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها نووسینگه‌كه‌ی روونیشیكردۆته‌وه كه عه‌بادی به نیاز بووه خانووه‌كه راده‌ست بكاته‌وه و به‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌شی تووشی سه‌رسووڕمان بووه.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه‌و بێ ئاگایی خۆشی له رووداوه‌كه خستۆته روو.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.