Erbil 15°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 09:57

نزیکه‌ی یه‌ک مه‌تر به‌فر لە گوندێکی هه‌رێم ده‌بارێت

له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا
کوردستان TV
#7
100%


گوندى بناڤێى سه‌ربه‌ ناحییه‌ى كانى ماسێ لە سنووری پارێزگای دهۆک 140 سانتیمەتر به‌فر بارییووه‌.

سەربەست ئاکرەی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك راگه‌یاند به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆلى به‌فربارینه‌ى كه‌ رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تیش پارێزگاى دهۆك كردووه‌، رێگاى زۆربه‌ى گونده‌كانى ناحییه‌ى كانى ماسێ گیراوه‌ و زۆر به‌ گران هاتوچۆى تێدا ده‌كرێت.

وتیشى: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا لە سەنتەری ناحیەی کانی ماسێ 85 سم، لە دەروازەى سنورى سەرزێرێ 130 سم، لە گوندی بناڤی 140 سم، لە گوندی مایێ 90 سم بەفرباریووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئەوەشی خستەڕوو: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ تیمه‌كانى راماڵینى به‌فر ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ى رێگاكان و راماڵینى به‌فره‌كه‌، به‌تایبه‌تى له‌ ده‌روازه‌ى سەرزێری و بێگوڤا، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى هاتوچۆى هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر ببێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.