ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس زیاتر لە یەک ملیۆن مەسیحی عێراقیان جێهێشتووە و جەختیشیکردەوە هیچ ستراتیژێک نییە بۆ پاراستنی فرە ئاینی لە عێراق.
رێکخراوی حامورابی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی تایبتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە پێش ئەوەی ڕژێمی بەعس بڕوخێنرێت، ژمارەی مەسیحیەکان زیاتربووە لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس.
ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو ئێستا و دوای پازده ساڵ، ژمارەی مەسیحیەکان لە عێراق کەمبوەتەوە بۆ 400 هەزار کەس.
بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوە تایبەتمەندەکە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن مەسیحی عێراقیان جێهێشتووە و کۆچیانکردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە مەسیحیەکان لە عێراق هەست بە ئارامی ناکەن و ژیانیان مەترسی لەسەرە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ ستراتیژی حکومەت لە بواری پاراستنی فرە ئاینى لە وڵاتەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.