Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:18

دیاریکردنى نرخى ده‌رمان له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌

هیچ كۆمپانیایه‌كی نوێى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تۆمار ناكرێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه‌ تۆماركردنى كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ ده‌رمان وه‌ستاوه‌ و كاره‌كانى دیاریكردنى نرخى ده‌رمانیش كه‌وتووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند بڕیارى دیاریكردن و یه‌كخستنى نرخى ده‌رمان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگیمان ده‌ست پێكردووه‌ و لیژنه‌مان پێك هێناوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی قایمقامیەتیه‌كان نوێنه‌ری لیژنه‌كان دانراون و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

هەروەها ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كانى دامه‌زراندنى ده‌زگاى ده‌رمان بدات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌كانى كڕین و دابه‌شكردنى ده‌رمان ستاندار ده‌بێت.

باسى له‌وه‌ش كرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى ده‌رمانمان هه‌یه‌، له‌ ئێستادا هیچ كۆمپانیایه‌كی نوێى بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تۆمار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌بووه‌، مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.