لە باکوری میسر پزیشکێکی میسری هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ منداڵەکەی كوشت له‌به‌رده‌م پۆلیسیش دانای به تاوانه‌ی ناوه.
ڕۆژنامەى ئەهرامی میسری لە زاری دەزگا ئەمنییەکان بڵاوکردەوە، ئەو پیاوە لە بەردەم پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ووردەکارییەى ڕووداوەکەى بۆ پۆلیس گێراوەتەوە و کە بەهۆی ناکۆکی و شەڕ لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوویه‌تی.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پیاوەی تاوانەکەى کردوو پزیشکە و ناوی ئەحمەد زەکییە و هاوسەرەکەشی بە ناوی مونا هەر پزیشکە و هەر سێ منداڵەکەش بە ناوەکانى عەبدوڵا هه‌شت ساڵ و عومەر شه‌ش ساڵ و لەیلا چوار ساڵ بوون.
دەزگا ئەمنییەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوای ئەوەى گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە هۆی ئەوەى دەرگای شوقەکە نەشکێنراوە و سەرجەمیان کوژراون گومنیان لە پیاوەکە کردووە دواتر دانیناوە بە تاوەنەکەیدا.
له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه رۆژی دووشه‌ممه 31ی كانونی یه‌كه‌م كه ده‌كاته دوا رۆژی ساڵی 2018، پیاوێك به‌سه‌ر لاشه‌ی ژنه‌كه‌ی و سێ منداڵی‌دا چوه‌ته ماڵه‌وه كه له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا سه‌ربڕدرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.