وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند له ئه‌نجامی ھه‌ڵدانی یارییه ئاگرینییه‌كان و ته‌قه‌كردن له میانی پێشوازیكردن له سه‌ری ساڵی نوێ، ١٠٤ كه‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، سه‌یف به‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌و ژماره‌یه ٤٧ یان له به‌غدا تۆمار كراون كه ١٠یان به ھۆی ته‌قه‌كردنه‌وه برینداربوون.
سه‌یف به‌در باسی له‌وه‌شكردووه كه ٥٧ برینداره‌كه‌ی دیكه له ناوچه‌كانی دیكه تۆماركراون و راشیگه‌یاند كه ئه‌مه ئاماری به‌راییه و ئه‌گه‌ری ھه‌یه ژماره‌ی برینداره‌كان به‌رزببێته‌وه.
له میانی پێشوازیكردن له سه‌ری ساڵی نوێ، ژماره‌یه‌ك زۆری ھاووڵاتییانی عێراق له شوێنه گشتییه‌كان و به‌رده‌م ماڵه‌كانیان یارییه ئاگرینییه‌كان به‌كارده‌ھێنن و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كیان په‌نا بۆ ته‌قه‌كردن ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.