Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:03

پۆلیس ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانى گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌که‌ ده‌دات

كاتژمێر 1:25 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ڕوویدا
کوردستان TV
100%

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ  سێشه‌ممه‌ ده‌دات كه‌تێیدا  له‌روووداوێكى هاتووچۆدا  گیان له‌ده‌ستدان وبرینداربوونى لێكه‌وته‌وه‌ 

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتووه‌ ، کاتژمێر٢٥ :١ ی بەرەبەیانی ئه‌مرۆ ١/ ١/ ٢٠١٩ لە سەر ڕێگای گشتی ناو شاری ڕانیە لە نزیک ترافیکی ڕاپەڕین، ئۆتۆمبیلێکی بار هەڵگر لە جۆری توێتا کە (٥) سەرنشینی تێدا بوو لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا، بەو هۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستدا.

 پۆلیسى راپه‌رین ڕاشیده‌گه‌ێنێت  ، گه‌نجه‌كه‌ به‌ناوی (م،ع) تەمەن ١٦ ساڵ لە ڕەگەزی نێر کە دانیشتوی شاری ڕانیەیە لە ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا و دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی لە پزیشکاری دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. سێ لە سەرنشینەکان لەژێر چاودێری پزیشکیدان و یەکێکی تر لە سەرنشینەکان لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخٶشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

 له‌كۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بە پێی مادەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.