Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:06

له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا 3 گه‌نجی رانیه‌ به‌ڕووداوێکى دڵته‌زێن گیانیان له‌ده‌ستدا

چواری دیكه‌ش بریندرابوون
کوردستان TV
100%

 رزگار مامه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، شه‌وی رابردوو به‌هۆی 2 ڕووداوی هاتووچۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 ى دیكه‌ش برینداربوون 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند ،  له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا  ئۆتۆمبێلێک  به‌هۆی کۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدانی خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا،  به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ كه‌ته‌مه‌نى 16 ساڵ بووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 4 ى دیكه‌ش كه‌له‌گه‌لی بوون برینداربوون 


ڕزگار مامه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، له‌رووداوێكى دیكه‌دا شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی رانیه‌ له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌یان ، له‌ رێگای سەرەکی سلێمانی- دوکان  دووچاری ڕووداوێكى هاتووچۆ ده‌بن به‌هۆیه‌وه‌ ،  2 گه‌نجی رانیه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه‌ته‌مه‌نیان  18 و 21 ساڵ بووه‌ 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.