سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازیی ئیسڕائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئێران ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی له عێراقدا به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بكاته شوێنێك بۆ خاڵی هێرشكردنه سه‌ر ئیسڕائیل.
جه‌نه‌ڕاڵ تامیر هایمن، سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازیی ئیسڕائیل له كۆنگره‌یه‌كدا له ته‌ل ئه‌ڤیڤ رایگه‌یاندووه: عێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاته زیاده‌كانی هێزی قودس و ئێراندایه.
گوتیشی : ئێران ده‌توانێت عێراق وه‌كو سته‌یجێك به‌كاربهێنێت بۆ خۆ جێگیركردن وه‌كو چۆن له سوریادا كردوویانه و به‌كاری بهێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسڕائیل.
هه‌روه‌ها هایمن رایگه‌یاندووه: له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م بوونه‌ی ئێران ده‌كه‌ین له‌ژێر چه‌تری ڕوسیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ سوریا.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز- ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.