Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:48

برێت مەکگۆرک په‌یامی ماڵئاوایی بڵاوکرده‌وه‌

لە دواین ڕۆژی کارکردنی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش
برێت مەکگۆرک په‌یامی ماڵئاوایی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

برێت مەکگۆرک لە دواین ڕۆژی کارکردنی وەک نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەیامی ماڵئاواییی بڵاوکردەوە. 

دوێنێ برێت مەکگۆرک لە دواین ڕۆژی کارکردنی پەیامێکی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه‌: ئەمڕۆ دواین ڕۆژی کارکردنم بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەنها هیوای باشی بۆ هاوکارانم دەخوازم کە لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا کار دەکەن بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتە مەزنەکەمان دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ من کە لەگەڵ ئەواندا کارم کرد. 

شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو، برێت مەکگۆرک دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕاگەیاند .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.