فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق کۆبوونەوەی سەرکردەکانی داعشیان لە ناوخۆی سوریا لە نزیک سنوری عێراق کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارهیهك چهكداری داعش کوژراون.
ئەمڕۆ دووشەممە (31ی کانوونی یەکەمی 2018) فهرماندهیى ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكانى عێراق، له بهیاننامهیهكدا، رایگهیاند، چهند فڕۆكهیهكى جۆرى ئێف 16ى هێزى ئاسمانى عێراق كۆبوونهوهیهكى داعشیان له سووریا بۆردومان كردووه، ژمارهیهك چهكداری داعش کوژراون.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئامانجە بۆمبارانکراوەکە پێکهاتووە لە خانوویەکی دوو نهۆمی کە بە تەواوی خاپور بووە، کە چەکدارانی داعش وەک حەشارگەی کۆبوونەوەکانیان بەکاریانهێناوە و بەهۆیەوە 30 سەرکردەی داعش کوژراون، کاتێک لەو شوێنەدا لە کۆبوونەوەدا بوون.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو هێرشە بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان، بە ئامانجی وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.