به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی كورد له ساڵی 218دا كۆچی دواییان كرد، لێره‌دا ناو وێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌یخه‌ینه ڕوو كه له‌و ساڵه‌دا كۆچی دواییان كردووه.
پشتیوان نووری به‌ده‌وی، كه به ڕزگاری گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ریی په‌یدا كردبوو، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ڕه‌سووڵ نادری، هونه‌رمه‌ندی میللیی كورد، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
شێرزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌كته‌ر و وێنه‌گر ناسراو به (شێرۆ)، كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره له ڕۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2018دا كۆچی دوایی كرد.
جه‌لال حه‌ردان، گۆرانیبێژی ناسراوی هه‌ولێر، له هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ڕه‌حیم زه‌بیحی، هونه‌رمه‌ندی بواری سینه‌ما، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه له‌گه‌ڵ برایه‌كی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ست دا.
كه‌مال دڵشاد، ئه‌كته‌ر و شانۆكار، كه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه له ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.