Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 00:15

مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینی په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

مەکتەبی سیاسی: ئومێد دەکەین له‌ساڵی نوێدا مەینەتی و قەیران و کێشەکانی رابردوو بە یەکجاری کۆتاییان بێت
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه‌، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌په‌یامه‌كه‌، مه‌كته‌بى سیاسی پارتى، هیوا ده‌خوازێت، له‌ ساڵى 2019 مەینەتی و قەیران و کێشەکانی رابردوو بە یەکجاری کۆتاییان بێت و گەلە خۆڕاگرەکەمان پێ بنێتە قۆناغ و ژیانێکی ئاسودەتر و خۆشگوزەرانتر.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سه‌ری ساڵی (2019)ی زایینی بە گەرمی پیرۆزبایی لە تێکڕای رۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین بەو ئومێدەی سالێ نوێ پڕ لە خێرو خۆشی و بەرەکەت بێت بۆ هەموو لایەک.

لە پێشوازی ساڵی نوێدا ئومێد دەکەین مەینەتی و قەیران و کێشەکانی رابردوو بە یەکجاری کۆتاییان بێت و گەلە خۆڕاگرەکەمان پێ بنێتە قۆناغ و ژیانێکی ئاسودەتر و خۆشگوزەرانتر. بەو هیوایەی سەرەتای ساڵی نوێ سەرەتای بەئەنجامگەیشتنی دانوستانی هێزە سیاسییەکان و دەستبەکاربوونی دامەزراوەکانی کوردستان پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی نوێ بێت بۆ هەرچی زیاتر خزمەتکردنی گەلە شایستەکەمان.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە بەڵێن بۆ گەلی خۆمان نوێدەکەینەوە کە هەمیشە پەرۆشی سەربەرزی و خۆشگوزەرانیی و دابینکردنی ئاشتی و تەناهی کوردستانێکی بەهێز بین و لەو پێناوەدا درێغی نەکەین.

لە دەسپێکی ساڵی نوێدا پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە هەر لە سایەی ئەواندایە ساڵان بەڕێ دەکەین و کوردستان هەر سەرفراز و و ئاوەدان و پارێزراوە. هەروەها پیرۆزبایی لە هەڤاڵ و کادیران و تێکڕای ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ئومێدەوارین بە هەوڵ و هیممەتی هەموو لایەک ساڵ بە ساڵ رەوشی کوردستان لە هەموو رویەکەوە بەرەو باشتر ببەین.

 
جارێكی دیكه‌ ساڵی (2019)ی زاینی پیرۆزبێت و كوردستان هه‌ر ئاوادان بێت.


مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۱ی۱۲ی۲٠۱۸

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.