دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئیسماعیل ره‌زا له نه‌خۆشخانه‌ی گوڵانی شارۆچكه‌ی ئاكرێ به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
پ. سه‌نگه‌ر گۆران / به‌رده‌ره‌ش... ئیسماعیل ره‌زا له دایكبووی ساڵی 1927ه له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ره‌ش له سه‌ره‌تایی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوول په‌یوه‌ندی به شۆرشه‌وه ده‌كات وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له به‌شی زۆر داسته‌كان ده‌كات.
دوایی شۆرشی ئه‌یلوولیش به‌رده‌وامی به خه‌بات ده‌دات و به‌هه‌مان گڕوتینی جاران ده‌بێته‌وه پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و هاوشێوه‌ی، دوای شۆرشیش، هاوشێوه‌ی هه‌زاران خانه‌واده‌ی دیكه له به‌رزوڵم و زۆرداری رژێمی به‌عسی ئه‌و كات له ساڵی 1947 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و تا ساڵی 1991 ده‌گه‌رێته‌وه باوه‌شی نیشتمان.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له ته‌مه‌نی 91 ساڵی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌وه‌ستێت و كۆچی دوای ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.