ماڵپه‌رى "سكاى نیوز"ى عه‌ره‌بى له سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى بڵاوى كرده‌وه، كه ئێواره‌ى دوێنى یه‌كشه‌ممه هێزێكى عێراقى هه‌ڵیكۆتایه سه‌ر ماڵى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق و به خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركران .
له‌م باره‌وه عه‌لى سونێد ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نه‌سرو كه‌سێكى نزیك له عه‌بادى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندووه، كه هێزه‌كه سه‌ر به نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بووه‌و به عه‌بادییان وتووه خانووه‌كه‌ى له ناوچه‌ى سه‌وز چۆڵ بكات.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادى و هاوسه‌ره‌كه‌ى به جانتایه‌كى بچووكه‌وه به‌ره‌و "كۆشكى سندیباد" چوون و هێزه‌كه‌ش به عه‌بادییان وتووه كه نیگه‌ران نه‌بێت و ژیان و ئاسایشى پارێزراو ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا بارى ده‌روونى هاوسه‌ره‌كه‌ى عه‌بادى شڵه‌ژاوه و داواى له عه‌بادى كردووه كه ده‌ستبه‌جێ بچنه فڕۆكه‌خانه‌و عێراق به‌جێبهێلن، به‌ڵام له هه‌مبه‌ردا عه‌بادى ته‌نها ووشه‌یه‌كى دركاندووه‌و وتویه‌تى" هه‌موو شتێك پێشبینی كراوه".
عه‌لى سونێد ئه‌ندامى هاوپه‌یه‌مانی نه‌سر بۆ رۆژنامه‌وانان، هۆكارى گه‌مارۆدانى ماڵى عه‌بادى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گوایه ناوبراو ئه‌م خانووه‌ى وه‌كو باره‌گایه‌ك بۆ كارى سیاسی به‌كارده‌هێنا، له كاتێكدا خانووه‌كه شوێنى نیشته‌جێبوونه‌و ناكرێت بۆ كارى سیاسى به‌كار بهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.