ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31 ى 12 ى 2018 ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردیته‌وه ، وێنه‌ى چه‌ند فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت ، جه‌ژنتان به‌ئارامی به‌ڕێبكه‌ن پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ر دایه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و وێنانه وێنه‌ى سریەی مغاویری لیوای یەکی وەزارەتی پێشمەرگەن لە سەنگەرەکانی خۆیاندا…
له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى سه‌ری ساڵی نوێ ڕایده‌گه‌ێنێت ، پیرۆزبایی هاتنى ساڵی نوێ لە پێشمەرگەو کەس و کاری شەهیدان و پەککەوتە و خانەنشینانی پێشمەرگە و تێکۆشەرو ماندووانی رێبازی سەرکەوتنی گەلەکەمان پیرۆزدەکەین.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، لەو رۆژەدا حورمەتمان دووپات دەکەینەوەو سەرمان بۆ گڵکۆی شەهیدان دادەنەوێنین ، هیوای ژیانێکی خۆش و ئارام بۆ کەس و کاریان دەخوازین، هەمووان ئاسودەبن ،ساڵی نوێ پیرۆزبێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.