Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 21:30

بەرپرسێکی پارتێکى کوردستانى دەستی لەکارکێشایەوە

‌ له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 31 ى 12 ى 2018 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا   جه‌مال پور   به‌رپرسى دیاری حزبی دیموكراتى كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی ڕاگه‌یاند 


 جه‌مال پور ڕایده‌گه‌ێنێت ، باوەڕم بە سەربەخۆیی نەتەوەكەم و هەنگاو نان بۆ دروست بوونی كیانێكی سەربەخۆ لە كوردستانی داگیر كراو لە لایەن ئێرانەوە هەیە ، فیدرالیزم و مۆدێلەكانی لەم چەشنە ناتوانن وەڵامدەری ویست و داخوازیی نەتەوەكەم بۆ ڕزگاری لە ژێر دەستەیی بن.

 به‌رپرسه‌كه‌ى حزبی دیموكراتى كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پاش دەربڕینی هەڵوێستەكانم لە پێوەندی بە سەربەخۆیی كوردستانی ڕۆژهەڵات، كۆمەڵێك حیزبی پان ئێرانی و بەشێك لەو لایەنانەی خواستی فیدڕالیان بۆ ئێران هەیە، فشاریان خستۆتە سەر حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هەر بۆیە لە بەر ئەوەی نامهەوێ كێشە و لەمپەر بم لە بەردەم سیاسەتەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، واز لە ئەندامیەتی لەو حیزبە دێنم و وەك كەسێكی سەربەخۆ درێژە بە كار و چالاكییەكانم دەدەم.

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.