ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31 ى 12 ى 2018 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، حزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان ڕایگەیاند یەکێک لە ڕێبه‌رانى حزبمان لە تەمەنی ٦٦ ساڵیداگیانی لەدەستدا.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى حزبی كۆمه‌نیستدا هاتووه ، ئەمڕۆ جه‌بار مسته‌فا یه‌کێک له ڕابەران و که‌سایه‌تیه ناسراوو خۆشه‌ویسته‌کانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له‌ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا وپاش ململانێیه‌کی سه‌خت و دژوار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا، له‌شاری سدنی - ئوسترالیا بۆ هه‌میشه دڵە گەورەکەی له‌لێدان که‌وت و جه‌سته‌ی پڕ له‌وزه‌ی له‌تێکۆشان ڕاوه‌ستا.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، مێژوی ژیانی ئه‌و تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌پساوه‌ی زیاتر له‌چوار ده‌یه‌ی کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان و عێراقدا، له‌دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ژاری و نه‌داری و بێمافیه‌ک که‌له‌لایه‌ن چینی بۆرژوازی و ده‌سەڵاتەکەیدا ،ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسانی له‌کۆیله‌یه‌تی و ژێرده‌سته‌یدا ڕاگرتووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.