Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 14:49

له‌سه‌ر ئارامی شار بۆ هه‌مووان پۆلیسى سلێمانى راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  پۆلیسى پارێزگای سلێمانى   راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ ، كه‌تێیدا عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە خزمەتكاری هەموانین بێ جیاوازی، پۆلیس هەرگیز جیاوازی نەکردوەو نایکات، بێ مووچەی و بارودۆخی ناهەمواری ژیان كاریگەری لەسەر دڵسۆزی و هەوڵدانمان بۆ پاراستنی ئارامی سلێمانی نەبوەو نابێت.
بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  ڕاشیده‌گه‌ێنێت: كاتی بۆنە و ئاهەنگ و جەژنە نیشتمانییەكانیشدا سەرەڕای ئەوەی ئەركی ماندونەناسان و پارێزەرانی ئارامی شار زیاتر دەبێت , هەوڵەكانمان زیاتر دەكەین بۆ پاراستنی ئارامی و پلانەكانمان تۆكمەتر کردوە , بۆ ئەوەی دانیشتوانی شاری سلێمانی جەژن و بۆنەو ئاهەنگەکانیان بەخۆشی و بە ئارامی بەسەربەرن.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: ئامانجمانە ئارامی شار پارێزراو بێت، بۆ ئێمە جیاوازی نییە رۆژی پشوو بێت یان بۆنە بێت، ئێمە ئەركی سەرشانمان جێبەجێ دەكەین.

بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت بە هاوكاری كۆمەڵانی خەڵك و بەهەوڵ و ماندوبوونی ماندوونەناسانی پۆلیس ئێمە ئارامی دەپارێزین و رێگە نادەین هیچ كەسێك هەوڵ بۆ تێكدانی بدات.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها سوپاسی هاوكاری هاوڵاتیان دەكات و دەڵێت ئەوان زۆر هاوكاری ئێمەن و داواش دەكات ئەو هاوكاریانەی هاوڵاتیان بەردەوام بێت تاوەكو پۆلیسی سلێمانی بەردەوام بێت لە خزمەتكردن.

بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەهۆی تۆكمەكردنی پلانەكان و چالاكتر كردنی لە ئێستادا دەستگیركردنی تۆمەتباران و داواكراون خێراتر بووە، دەرخەری ئەو راستییەش بەڵگەكانی بەردەم پۆلیسە كە دەریدەخان لە 24 یان 72 کاتژمێردا تۆمەتباران و داواكراوانی زۆرینەی دۆسیەكان دەستگیر دەکرێن.

موقەدەم ئەكرەم قادر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت : ئێمە لەژێر فەرمان و رێنمانی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەركەكان جێ بەجێ دەكەین ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە رێگەی 8 نوسینگەوە لە شاری سلێمانی ئەركەكانی دابەشكردووە ، هێزەكان بە بەردەوام لە ئامادەباشی تەواودان و هەوڵ بۆ پاراستنی هاوڵاتیان بێ جیاوازی دەدەن.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی وتی: تاوانەكان لە سنووری سلێمانی كەمیكردووە، وتیشی یەكێك لەو تاوانانەی زیادیكردووە خراپ بەكارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیكردنە، ئەوەشی خستەڕوو پۆلیس بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵی جدی خستۆتەگەڕ بۆ رێگری و كەمكردنەوەی تاوانەكان.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی مامەڵەی چەند كەناڵێكی بەناڕاست وەسفكرد و وتی ئەو مامەڵە و بڵاوكردنەوەی هەواڵ بێ گەڕانەوە بۆ پۆلیس لەبارەی دۆسییەكانەوە سەرەڕای كاریگەرییان لەسەر رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان،كاریگەری لەسەر دەروونی خەڵك دروستكردووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد بڵاوكردنەوەی هەواڵ لەبارەی دۆسییەكانەوە ئەگەر لێدوانی پۆلیس لەبارەیەوە نەبێت هیچ بنەمایەكی نییە.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.