Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 14:52

بەبۆنەى سەرى ساڵی تازە ئاهەنگێکی پێشوازی بۆ نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ساز کرا

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى 12 ى 2018، بە بۆنەی نزیكبونەوەی كۆتایی ساڵی 2018 و پێشوازی كردن لە ساڵی تازەو وەک رێزگرتنێک لە ئەرك و ماندوو بوونی دیپلۆماتكارانی بیانی و نوێنەری ووڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم و پارێزگارەكانی هەرێم و ژمارەیەك لە نوێنەرانی حكومەت لە دەرەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئاهەنگێكی پێشوازی و ئێوارە خوانێكی ساز كرد.

لە سەرەتای رێورەسمەكەدا فه‌لاح مسته‌فا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەموو دیپلۆماتكارانی ووڵاتانی دۆست و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان و سەربازانی ووڵاتانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و خانەوانەدەكانیان كرد كە زۆربەیان دوورن لە خێزان و كەس و كاریان و بەردەوامن لە خزمەتكردن و هاوكات هاتنی ساڵی تازەی لێ پیرۆزكردن و هیوای ساڵێكی پڕ لە بەختەوەری و سەركەوتن بۆ خواستن.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە جەختی لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە كە بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە رۆڵ و ئەركی ئەوان و ئەو پەیوەندی و هاوبەشیەی كە لە نێوانمان درووست بووە.

هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی بە داعش كرد كە شان بە شانی یەكتر لە شەڕی دژی داعش یەك هەڵوێست وەستاین و هیواخواست بە هەمان شێوە لە قۆناغی داهاتوو ئەو هەماهەنگی و هاوكاریە بەردەوام بێت.

 

هەروەها تیشكی خستە سەر رووداوەكانی ساڵی 2018 كە ساڵێكی سەخت و پڕ لە رووداو بوو، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەنجامدانی دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموكراسیانە كرد لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دوای ئەم پەرەسەندنانە ئێستا بە ئومێدەوە دەڕوانین بۆ ئایندەیەكی باشتر.

لە كۆتاییدا بە ناوی حكومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی درەوە و فەرمانگەی پڕۆتۆكۆل سوپاسی هەموو لایەكی كرد ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواستن لە ژیانی تایبەتی و پیشەییان و بەرەوپێش چوونی پەیوەندیەكان و هاوبەشیمان.

هەر لەو بۆنەیەدا، بەشداربووان لە دیپلۆماتكاران و سەربازان و كاربەدەستانی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، سوپاسی خۆیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و خۆشحاڵ بوون بە بەشداری كردن لەو بۆنە تایبەتە كە بۆ رێز لێنان لە ئەرك و ماندووبوونیان سازدراوە و ئەوانیش پیرۆزبایی ساڵی تازەیان لە گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و هیوای ساڵێكی پڕ لە ئاشتی و بەختەوەری و سەركەوتنیان خواست بۆ هەرێمی كوردستان.

هەر لەو چوارچێوەی بەرنامەكەدا، چەند بڕگەیەك مۆسیقا و گۆرانی و شایی و هەڵپەركێ پێشكەش كران و میوانانی بەشداربووش بەخۆشیەوە بەشداریان لە هەڵپەركێی كوردی كرد.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.