ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ڕاىگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیار له شاره‌كانى تر‌ى عێراقه‌وه بۆ جه‌ژنى سه‌رى ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر و ئێستا 95% هۆتێل و مۆتێله‌كانى هه‌ولێر پڕ له گه‌شتیار بوون، گه‌شتیارێكی عه‌ره‌بيش دةلَيَت هه‌ولێر ئارامه و به‌هۆى ئه‌وه‌وه گه‌شتیارێكى زۆر ڕووی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ى كانوونى یه‌كه‌م، نادر رۆستى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌ری وشه‌ى ڕاگه‌یاندووه: تا ئێستا هیچ ئامارێكى فه‌رمى له‌باره‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌ولێر نییه، به‌ڵام ژماره‌كه زۆره به‌پێى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى شوێنه گشتیی و هۆتێل و مۆتێله‌كان پڕ گه‌شتیار بوون.
ڕوونیشى كرده‌وه كه جووڵاندنى بازاڕ له ڕێى گه‌شتیارییه‌وه كارێكى گرنگه، به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى گه‌شتوگوزار 95% هۆتێل و مۆتێله‌كان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه گیراون و شوێنیان نه‌ماوه كه ئه‌وه سوودێكى گرنگ له هاووڵاتییانى كاسبكار ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌لى محه‌مه‌د گه‌شتیارییه‌كى عه‌ره‌بى خه‌ڵكى به‌غدایه و ئێستا له هه‌ولێره ئه‌و بۆ وشه
خۆشحاڵى خۆى پێشاندا و ڕاىگه‌یاند، هه‌ولێر ئارامه و به‌هۆى ئه‌وه‌وه گه‌شتیارێكى زۆر ڕوو له شاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌شتیاره پێى وایه تاڕاده‌یه‌ك نرخى كه‌لوپه‌ل و شوێنى مانه‌وه‌یان گرانه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا خزمه‌تگوزارى هۆتێل و شوێنه گشتییه‌كان زۆر باشه و شیاوى ئه‌وه‌یه گه‌شتیار لێى بمێنێته‌وه.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ڕوویان له هه‌ولێر كردووه زیاتر له شاره‌كانى خوارووى عێراقه‌وه هاتوون، ئه‌وه له‌كاتێكدا بڕیاره سبه‌ى شه‌و له هه‌ولێر چه‌ندان ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سم به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاینییه‌وه به‌رێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.