له ژێر ناوی "برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە" ، دیار سۆفی شاعیر یه‌كه‌مین كتێبی شیعری خۆی كه نووسینه‌وه‌ی غەم و ئازار و ئەزموونی خۆیه‌تی و وێنای رابردوویەتی لەڕێی زمانێکی ئەدەبی شیعرییەوە بڵاوده‌كاته‌وه .
كتێبی شیعری "برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە" قه‌باره‌كه‌ی مامناوه‌نده و له چوار چێوه‌ی 130 لاپه‌ره‌دا كه 10 شیعری درێژ و ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ره شیعر له خۆ ده‌گرێت و له چاپخانه‌ی كار چاپكراوه ، كتێبه‌كه باس لە کۆمەڵێک بواری جیاواز دەکات کە دونیا بینی شاعیره بۆ شتەکان لەڕێی زمانی شیعرەوە .
ئه‌م كتێبه یەکەمین ئەزموونی ئه‌م شاعیره‌یه كه ده‌قی شیعره‌كان تێكه‌ڵ ن و ژماره‌یه‌ك بواری وه‌ك " سەفەر، جەنگ، ژیان و مردن، خۆشەویستی، باسکردن لە دۆخی تەنیایی و وێناکردنی و گەڕانەوە بۆ چەمکی یادەوەری " ی له خۆ ده‌گرێت .
دیار سۆفی شاعیرێكی گه‌نجه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و خه‌ڵكی گه‌رمیانه ، پێشتر چەند وتار و دەقە شیعری لە چەند سایتێک بڵاوکردووەتەوە، ساڵی ٢٠١٧ لە فێستڤاڵی گەلاوێژ-بەشی شیعر بەشداریکرد و لە ناو ٦٨ بەشداربوودا توانی پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.