سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی باس له كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له سوریا و ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوابكه‌وێت و له هه‌مان كاتدا ره‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت
له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی "گلوباڵ نیوز" ماوكۆ رۆبیۆ سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا له ولایه‌تی فلۆریدا ئاشكرای كردوه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و كورد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا به‌هێواشی به‌رێوه ده‌چێت .
رۆبیۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، پێش توركه‌كان ، هێزه كوردیه‌كان له‌پاڵ جه‌یشی ئه‌مه‌ریكی جه‌نگاوه، خانه‌واده‌كانیان سه‌رده‌بران و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له باكوری سوریا و باشوری توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بونیاد بنێن، له ئێستادا هێزێكی بچوكی ئه‌مه‌ریكا له باشوری سوریا بونی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی ته‌نفی سنوری كه هێزێكی زۆری حیزبولا له‌و ناوچه‌یه هه‌یه .
رۆبیۆ ره‌خنه له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و ئاشكرای ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ریكا و كورد دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كین ، بۆیه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقیه و زیان به ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ینێت له‌ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.