ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی كانونی یەكەمی2018 هەشت لایەنی سیاسی كەركووك ( پارتی دیموكراتی كوردستان ، یەكگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی و سۆسیالیست و بزوتنەوەی دیموكراتی گەل و هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان و پارتی چاكسازی توركمان) لەبارەی پرسی كێشەكانی كەركوك، شنگال و ناوچە كوردستانییەكانی تری سنوری ماددەی 140، لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.
به‌رپرسى ئەنجومەنی سەركردایەتیی كه‌ركووك– گه‌رمیانى پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ده‌بێ دۆخى شارى كه‌ركووك ئاسایى بكرێته‌وه و بەبێ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانیش ناگه‌ڕێنه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، دواى كۆتایىهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییە كوردستانییەکانی شارى كه‌ركووك له هه‌ولێر، كه‌مال كه‌ركووكى، به‌رپرسى ئەنجومەنی سەركردایەتیی كه‌ركوك–گه‌رمیانى پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: ده‌بێ دۆخى شارى كه‌ركووك ئاسایى بكرێته‌وه و ئیلتیزام به یاسا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێكه‌وه‌ژیانێكى هێمن و ئاشتى له‌و شاره خۆشه‌ویسته به‌رقه‌رار بكه‌ین، كه هه‌موو جیهان ده‌زانێ ئه‌و شاره له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك ئه‌ڵماسه، به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن باروگوزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌ى له چ وه‌زعێكدایە."
كه‌مال كه‌ركووكى گوتیشى: سوپاسى گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێمه‌وە هاتن و سوپاسى هه‌ڵوێسته به‌نرخه‌كانیان ده‌كه‌ین و هه‌موومان به ڕاشكاوانه گفتوگۆمان كرد، پرسیارمان ئاراسته‌ى یه‌كترى كرد و وه‌ڵامه‌كان به ڕێكى درانه‌وه، بۆ ئاسایىكردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك ده‌بێ هه‌موومان هاوهه‌ڵوێست بین، هاوهه‌ڵوێستییه‌كه‌شمان له‌وهدا‌یه کە ده‌بێ كه‌ركووك ئاسایى بكرێته‌وه، ئه‌و هێزە عه‌سكه‌رییه گه‌وره‌ى له كه‌ركووك دروست بووه لاببرێت و ئیداره‌كه‌ى ڕاده‌ستى كه‌ركووكییه‌كان بكرێتەوە و، مه‌له‌فى ئه‌منییش بۆ پاراستن ڕاده‌ستى داموده‌زگا خۆجێییه‌كانى وه‌كو پۆلیس و ئاسایش و ئه‌وانه‌ى پێكهاته‌كه‌یان له خه‌ڵكى كه‌ركووكه بكرێت، ئه‌گه‌ر پۆلیسى بیانى له‌وێ هه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كه‌ركووك خۆىان به‌شدار بن له پاراستنى شاره‌كه‌ى خۆیاندا.
كه‌ركووكى له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا ڕایشیگه‌یاند: هه‌موومان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هاوڕابووین داوا له دادگاى كه‌ركووك بكه‌ین له‌مه‌ودوا بێلایه‌نیى خۆى بپارێزێ و پشتیوانیى خۆیشمان بۆ براى خۆشه‌ویستمان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، كاك ڕێبوار تاڵه‌بانى ده‌ربڕى كه ئه‌و بڕیاره‌ى دژى ئەو دراوه، ناحه‌قه.
دەربارەی ئەوەی کە چ ڕێگرییه‌ك هه‌یه بۆ دانانى پارێزگار بۆ كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: ئێمه به‌و قۆناغه‌ى شارى كه‌ركووك ده‌ڵێین داگیر كراوه، چوونه‌وه بۆ كه‌ركووك پارێزگار دابنرێت، یاخود نا، فشارى نابێت له‌سه‌ر گۆڕانكاریى ئه‌وێ، چونكه مه‌له‌فى ئه‌منى له ده‌ست پارێزگاردا نییه، بۆیه ئێمه هاوهه‌ڵوێستین و له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه كراوه ئه‌و سه‌ربازگه گه‌وره‌ى له‌وێ دانراوه، ده‌بێ لابچێت و مه‌له‌فى ئه‌منى ڕاده‌ستی حكوومه‌تى خۆجێى بكرێت و ئه‌نجومه‌نیش بگه‌ڕێته‌وه، ئینجا پارێزگارێك دابنرێت بۆ ئه‌م قۆناغه، تا هه‌ڵبژاردن دەکرێت، ئێمه‌ش بێ ئاڵاى كوردستان ناگه‌ڕێینه‌وه و دوو ڕێگا هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، یان ڕێگاى دیاڵۆگ و ئاشتى و ڕه‌چاوكردنى مافى خه‌ڵكى كه‌ركووك و مافى مرۆڤ، یان ڕێگاى تر.
سه‌باره‌ت به به‌شدارنه‌بوونى یه‌كێتیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئاماژه‌ی دا: برایانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى ئێمه له په‌یوه‌ندیدان، نه‌ك ئه‌وانه‌ى له ڕووداوەکانی 16ى ئۆكتۆبه‌ردا به‌شدار بوون.
په‌یوه‌ست به هه‌وڵدان بۆ لابردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكیش، گوتى: دیاره هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن به‌په‌له‌ن بۆ لابردنى و، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌ڕێزه بۆ مه‌رامى سیاسیى خۆیان لابه‌رن، نه‌خێر ئێمه له‌گه‌ڵ نین و پشتیوانیی ئەو هەوڵە ناكه‌ین و ڕێبواریش له شوێنى خۆى ده‌مێنێ.
وه‌ك به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى كه‌ركووك- گه‌رمیانى پارتى ئاماژەی بۆ كرد: بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و هاوپەیمانان لە گفتوگۆدان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک بۆ ئەوەش هەنگاوی باش نراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.